"دوو رۆژی دیکە چەکی کیمیایی لە سووریا بەکاردێت"

"گازی کلۆر بەکاردێت"

K24 – هه‌ولێر:

رووسیا دەڵێت مەبەست لە چوونی چەند شارەزایەکی بیانی بۆ سووریا، ئەنجامدانی هێرشێکی کیمیایی ساختەیە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا، لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت: "هێرشێک بە گازی کلۆر لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو ئەنجام دەدرێت لە لایەن ئەو شارەزا بیانیانەوە کە چوونەتە سووریا".

رووسیا پێی وایە رۆژئاوا دەیەوێت خۆیان چەکی کیمیایی بەکاربهێنن لە سووریا تاکو بەهۆیەوە هێرشبکەنە سەر بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا.

پێشتر ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا رایانگەیاندبوو، ئەگەر ئەسەد لە شاری ئیدلب چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت ئەوا هێرشدەکەنە سەری.

H.J