ديمه‌شق: به شه‌ڕ بێت يان به ئاشتى ده‌چينه‌وه ئيدلب
وه‌زيرى به‌رگرى سووريا باسى له چاره‌نووسى شارى ئيدلب كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى سووريا و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌و وڵاته، عماد عه‌لى عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، يان به رێككه‌وتن يان به شه‌ڕ ئيدلب ده‌گێڕينه‌وه ژێر كۆنترۆڵى سوپا.
له ميانهى پێشوازيكردنى له وه‌زيرى به‌رگرى ئێران، ئه‌مير حاته‌مى، وه‌زيرى به‌رگرى سووريا باسى له چاره‌نووسى شارى ئيدلب كرد و گوتى: ئيدلب ده‌گێڕينه‌وه بۆ باوه‌شى نيشتيمان و ته‌واوى خاكى سووريا چ به شه‌ڕ يان به ئاشتى له تيرۆر پاك دهكهينهوه.
له به‌رامبه‌ريشدا، وه‌زيرى به‌رگرى ئێران، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى فورات له هه‌وڵى مانه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى بوونى خۆيان له ناوچه‌كه بسه‌پێنن.
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران، گه‌يشته ديمه‌شق و له‌گه‌ڵ هاوتا سوورييهكهى كۆبوويه‌وه.
بڕياره سه‌ردانه‌كه‌ى حاته‌مى بۆ ديمه‌شق دوو رۆژ بخايه‌نێت و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوورياش كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
ئ.ر