ئێران پرۆژه‌ى درووستكردنى ژێرده‌رياييه‌كى نوێى ئاشكرا كرد
له توانايدايه، كه‌شتيوانى له گه‌رووى هورمز په‌ك بخات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، ژێرده‌رياييه‌كى نوێى درووستكردووه، له توانايدايه، كه‌شتيوانيى له گه‌رووى هورمز په‌ك بخات.
ئاژانسى ته‌سنيمى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ريايى سوپاى ئێران، حسێن خانزادى رايگه‌ياندووه، ژێرده‌ريايى فاتح كه سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانى درووستكراوى ناوخۆى ئێرانن، له قۆناغى كۆتايى درووستكردنيدايه.
گوتيشى: ئه‌و ژێرده‌رياييه، له كۆتايى ئه‌مساڵدا ده‌خرێته بوارى راژه‌ى هێزى ده‌ريايى ئێرانه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ژێرده‌ريايى فاتح ده‌توانێت رێگرى له جوڵه‌ى كه‌شتيوانيى له گه‌رووى هورمز بكات و به ته‌واوى گه‌رووه‌كه كۆنترۆڵ بكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى ناكۆكييه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ريكا و سه‌پاندنى سزاى زياتر به‌سه‌ر تاران‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ستيانكردووه به نمايشكردنى توانا سه‌ربازيى و لۆجستييه‌كانيى وڵاته‌كه‌يان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا به نيازه به هاوكارى ئوستراليا ژماره‌يه‌ك ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌ى ئێران بكاته ئامانج.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له حكومه‌تى ئوستراليا، به كه‌ناڵى (ئه‌ى بى سى نيوز)ى ئه‌مه‌ريكى راگه‌ياندووه، واشنتن ئاماده‌يه بۆ وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى سه‌ربازى ئێران، كه له لايه‌ن شاره‌زايانى ئوسترالياوه ده‌ستنيشان كراوون.
سه‌رچاوه: ته‌سنيم، رووسياليه‌وم
ئ.ر