زه‌ريف: ئاماده‌ين ده‌ستى دۆستايه‌تى بۆ سعوودييه درێژ بكه‌ين
وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه ده‌ستى دۆستايه‌تى بۆ سعوودييه، ئيمارات و به‌حره‌ين درێژ بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه ده‌ستى دۆستايه‌تى بۆ سعوودييه، ئيمارات و به‌حره‌ين درێژ بكات.
له وته‌يه‌كدا، كه له كه‌ناڵه ره‌سمييه‌كانى ميدياى ئێران بڵاوكرايه‌وه، زه‌ريف باسى له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئێران و قه‌ته‌ر كرد و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ئێمه ئاماده‌ين ده‌ستى دۆستايه‌تى بۆ وڵاتانى ديكه‌ى ناوچه‌كه درێژ بكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتيشى: ئێمه پێشوازى له گۆڕينى رێچكه‌ى سياسه‌تى ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين و ئه‌گه‌ر ده‌ستى دۆستايه‌تى له سعوودييهشهوه بۆمان درێژ بكرێت، ئێمه ئاماده‌ين بۆ دۆستايه‌تى ئه‌و وڵاته.
روونيشيكرده‌وه، تاران خوازياره ناوچه‌كه به‌هێز بێت و سياسه‌تى وڵاتانى ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان يه‌كتر دابڕێژرێته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له ئێستادا تاران په‌يوه‌ندى به‌تين و دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى، عێراق، ئازه‌ربيجان، توركيا، ئه‌رمينيا، عومان، پاكستان و ئه‌فغانستان هه‌يه.
ئ.ر