ئه‌ردۆغان: ئاشتى و ئاسايش بۆ عێراق و سووريا به‌رقه‌رار ده‌كه‌ين
تيرۆر له‌ناوچه‌كه له‌ناو دهبهين
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆكى کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رايگه‌ياند، ئاشتى و ئاسايش له عێراق و سووريا سه‌قامگير ده‌كه‌ين و تيرۆر له‌ناوچه‌كه له‌ناو دهبهين.
ئه‌مڕۆ، ئه‌ردۆغان، لە شارۆچکەی ئاهڵات سەربە پارێزگای بەدلیس، لە میانی بەشداریکردنی لە رێورەسمی یادکردنەوەی شه‌ڕى ئه‌نادۆڵ - ماڵازگرت (له ساڵى 1071ى زاينيى روويداوه)، وته‌يه‌كى پێشکەشکرد.
له‌و وته‌يه‌دا سه‌رۆكى توركيا، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ چه‌سپاندنى ئاشتيى و ئاسايش له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى توركيا، به تايبه‌تى له عێراق و سووريا.
گوتيشى: سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه و تيرۆر له دژى توركيا له ناوچه‌كه‌دا ناهێڵين و له‌ناوى دهبهين.
هه‌روه‌ها گوتى: ناتوانن دابه‌شمان بكه‌ن و لهيهكمان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، مادام يه‌ك دهستين، به پشتيوانى خودا له‌سه‌ر رێڕه‌وى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانمان، له ساڵانى 2023 و 2053 و 2071.
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌نادۆڵ به‌ربه‌ستێكه له ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ربه‌سته نه‌مێنێ، ئه‌فريقا و ئاسياى ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز و بهڵكانيش نامێنن.
شه‌ڕى مه‌لازگرت، له 26ى ئاب/ ئۆگستى 1071ى زاينى روويداوه و به‌و هۆيه‌وه توركه سهلجووقييهكان كه له ئاسياى ناوه‌ڕاسته‌وه كۆچيان كردبوو، ده‌ستيان به‌سه‌ر ده‌شته‌كانى ئه‌نادۆڵدا گرت و تێيدا بڵاوبوونه‌وه و دواتر توانيان ببنه ده‌سه‌ڵاتدارى ناوچه‌كه.
ئ.ر