تره‌مپ رێگه‌نادات مه‌ككه‌ین به پاڵه‌وان ناو ببرێ
رێگه‌ی نه‌داوه كۆشكی سپی به‌یاننامه‌ی فه‌رمی بۆ كۆچی مه‌ككه‌ین ده‌ربكات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگای نه‌داوه كۆشكی سپی په‌یامی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆر و سیاسه‌توانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ربكه‌ن و خۆیشی رۆژی به خاكسپاردنی سیناتۆره گه‌وره‌كه بۆ یاری گۆڵف ده‌چێته ویلایه‌تی ڤێرجینیا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی به كۆشكی سپی نه‌داوه به‌یاننامه‌ی فه‌رمی ده‌ربكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها له تویته‌ره‌وه خه‌مباری خۆی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ربڕی و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به پاڵه‌وانێتییه‌كانی مه‌ككه‌ین له جه‌نگی ڤێتنام و به دیلگرتنی دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی و خزمه‌ته‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی پیران نه‌كرد، به‌ڵكو یاریده‌ده‌ره‌كانی به رێگای جیاواز به‌و كاره هه‌ستاون و خزمه‌ته‌كانی سیناتۆره كۆچكردووه‌كه‌یان خستووه‌ته روو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، جۆن كیللی گه‌وره كاربه‌ده‌ستی كۆشكی سپی و سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی، ساره سانده‌رز و چه‌ندین گه‌وره فه‌رمانبه‌ری دیكه داوایان له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ربكه‌ن و مه‌ككه‌ین به "پاڵه‌وان" وه‌سف بكات، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌و داواكاریانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
هه‌ر چه‌نده له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری دیاری ئه‌مه‌ریكا، كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته و سه‌رۆكه‌كانی پێشوو، له هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراته‌كان پرسه‌ی خۆیان راگه‌یاند و چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ژیانی ئه‌و سیناتۆره‌یان باس كرد.
جۆرج بوشی كوڕ، له باره‌ی كۆچی دوایی مه‌ككه‌ین، له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "پیاوێك بوو باوه‌ڕێكی قووڵی هه‌بوو و له‌وپه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌ریدا بوو".
هه‌رچی بێل كلینتۆنه، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له پارتی دیموكراته‌كان، له باره‌ی كۆچی دوایی مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام لایه‌نه حزبییه‌كه‌ی وه‌لاناوه و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كردووه".
هه‌روه‌ها ئال گۆر، كه پێشتر جێگری بێل كلینتۆن بووه كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، ئه‌گه‌رچی له پارتی دیموكراته‌كانه، نووسیویه‌تی: "هه‌میشه ئه‌و پیاوه جێگه‌ی رێز بووه، به‌رده‌وام هه‌وڵی گونجاندنی زه‌مینه‌ی له باره‌ی داوه، ئه‌گه‌رچی دۆخه‌كه زۆر سه‌ختیش بووبێت".
به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا و له هه‌مان پارته‌كه‌ی مه‌ككه‌ین، ته‌نها سه‌ره‌خۆشی له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی مه‌ككه‌ین و كردووه و نووسیویه‌تی: "سه‌ره‌خۆشی خۆم به ئه‌ندامانی خێزانی سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین راده‌گه‌یه‌نم، دڵ و نزاكانمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌و پیاوه بكات، كه به "پاڵه‌وانی جه‌نگی ڤێتنام" وه‌سف ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" و "ئێن بی سی نیوز"، له‌سه‌ر زاری كه‌سه نزیكه‌كانی مه‌ككه‌ین بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سناتۆره‌كه‌ی ئه‌ریزۆناش، به ناڕاسته‌وخۆ ره‌تیكردووه‌ته‌وه تره‌مپ ئاماده‌ی پرسه‌كه‌ی بێت و رایگه‌یاندووه، به باشی ده‌زانێت مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به نوێنه‌رایه‌تی كۆشكی سپی ئاماده‌ی پرسه‌كه‌ی بێت.
مه‌ككه‌ین، یه‌كێك بوو له دیارترین به‌رهه‌ڵستكارانی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ له‌ناو پارتی كۆمارییه‌كان و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له ئیداره‌كه‌ی گرتووه.
رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی ته‌رمی جۆن مه‌ككه‌ین كه رۆژی 26/8/2018 له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد ده‌ڵێن: "رۆژی هه‌ینی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌برێته باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ له واشنتن و رۆژی یه‌كشه‌مه‌یش له گۆڕستانی ئه‌كادیمیای ده‌ریاوانی ئه‌ناپۆلیس به خاك ده‌سپێردرێ. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیگوازنه‌وه بۆ پایته‌ختی فیدراڵی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌رمه‌كه ده‌به‌نه باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له شاری فۆنیكس".
هه‌روه‌ها رۆژانی دیكه‌ی پێش هێنانی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ واشنتن چه‌ندین رێوڕه‌سمی جیاواز له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا به‌ڕێوه ده‌چێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوویش له ته‌نیشت گۆڕی چاك لارسۆن، كه فڕۆكه‌وانێكی پێشووی سه‌رده‌می خوێندنی مه‌ككه‌ین بووه له كۆلیژی جه‌نگیی به‌خاك ده‌سپێردرێ، به‌ڵام ته‌نها رۆژی شه‌ممه ماوه‌ی 6 كاتژمێر خه‌ڵك ده‌توانن دوا ماڵئاوایی له مه‌ككه‌ین بكه‌ن و رۆژی به خاكسپاردنی رێوره‌سمه‌كه گشتی نابێت.
مه‌ككه‌ین كه به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك، له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، پێشتر له جه‌نگی ڤێتنام فڕۆكه‌وان بووه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له ئاسمانی هانۆوای ده‌كه‌وێته خواره‌وه، به برینداری له‌لایه‌ن ڤێتنامییه‌كانه‌وه ماوه‌ی پێنج ساڵ به دیل ده‌گیرێت.