"سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دزه بكاته ناو پیۆنگ یانگ"
رۆژنامه‌یه‌كی كۆریای باكوور: سیناریۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستیهێنا نابێت ره‌حمیان پێبكرێت
K24 ـ هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی كۆریای باكوور، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به هه‌وڵی دزه‌كردنه ناو پیۆنگ یانگی پایته‌خت تۆمه‌تبار ده‌كات و واشنتن به دوو روو و ئاماده‌كاریكردن بۆ پیلانگێڕییه‌كی تاوانكارانه ناو ده‌بات.
له ژماره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 26/8/2018 دا رۆژنامه‌ی رۆدۆنگ سینمۆنی كۆریای باكوور نوسیوویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی واشنتن سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و دانووستانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته نیمچه بنبه‌ست، پاش دیداری لوتكه‌ی نێوان كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سینگاپوور، ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی پیلانگێڕییه و بۆ دزه‌كردنه ناو پیۆنگ یانگ له ژاپۆن راهێنان ده‌كه‌ن".
رۆژنامه‌كه له مینبه‌ری میدیایی كۆریای باشووره‌وه گواستوویه‌تییه‌وه كه یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ژاپۆن، به ئامانجی دزه‌كردنه پیۆنگ یانگ، مانۆڕی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور به‌رپا بكه‌ن".
هه‌ر چه‌نده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای هه‌نگاوی جددی و به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوی بۆ ده‌سبه‌رداربوون له كووره ناوكییه‌كان له پیۆنگ یانگ ده‌كرد، له به‌رامبه‌ریشدا كۆریای باكوور داوای له واشنتن ئه‌وه‌بووه یه‌كه‌مجار سازش بكات.
رۆژنامه‌كه‌ی كۆریای باكوور ده‌ڵێ، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كارییه بۆ پیلانگێڕییه‌كی دوژمنكارانه بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ دژی "كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی"، ئه‌نجامدانی تاوانیش شایسته‌ی سزای ئاسمانیی بێ ئه‌وه‌ی ره‌حمیان پێبكرێت. ئه‌گه‌ر سیناریۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له داماڵینی چه‌كی كۆریای باكووردا شكستیهێنا".