رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دیاریكرا
سه‌رۆككۆماری عێراق مه‌رسومێك ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عیراق داوا له په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، رۆژی دووشه‌ممه 3/9/2018 كۆببنه‌وه.
له مه‌رسومه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراقدا هاتووه "به پشتبه‌ستن به مادده‌كانی (54) و (73/ چواره‌م) له ده‌ستوور و واژۆكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی. داوا له خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین رۆژی دووشه‌ممه 3/9/2018 به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار كۆببنه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رسوومه، له رۆژنامه‌ی فه‌رمی كاری پێده‌كرێت.
رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
