"ئەمەریکا هێرشدەکاتە سەر سووریا"

"مووشەکە تۆماهۆکەکانی لە دەریای ناوەڕاست ئامادەن"

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری رووسیا پێیوایە ئەمەریکا دەیەوێت بەبیانووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، هێرشبکاتە سەر سووریا.

پێشتریش هەمان زانیاری لەلایەن چەند سەرچاوەیەکی سەربازی رووسی بڵاوکرابووە و تیایدا هاتبوو: "ئەمەریکا دەیەوێت بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شاری ئیدلب بکاتە بیانوو و بەهۆیەوە هێرشبکاتە سەر سووریا".

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری رووسیا هاتووە: "جێگیرکردنی مووشەکی دوورهاوێژی تۆماهۆک لە دەریای ناوەڕاست بۆهەمان مەبەستە".

هەفتەی رابردوو ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا هۆشداریاندا لە بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی لە سووریا و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سووریایان کرد.