ڤیدیۆ: ساتی گەیشتنی پەنابەران بە کەنارێکی ئیسپانیا بڵاودەکرێتەوە

"10 لەو پەنابەرانە منداڵن"

K24 – هه‌ولێر:

ساتی گەشتنی 50 پەنابەری مەغریبی بە کەنارەکانی باشووری وڵاتی ئیسپانیا بڵاودەکرێتەوە.

ڤیدیۆکە لە لایەن کەسێک کە بۆ بەسەربردنی پشووەکانی چۆتە کەنار دەریا بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، 50 کۆچبەری مەغریبی کە 10 لەوان منداڵن بە گەشتنیان بە کەناری بارۆسا لە باشووری ئیسپانیا، بەرەو رووی وشکانییەکە هەڵدێن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، رووداوەکە دوێنێ یەکشەممە رویداوە و ئەمەش یەکەمجارنییە ئەو جۆرە رووداوە بەسەر گەشتیارانی کەنارەکانی ئیسپانیادا دێت.

H.J