به‌های لیره‌ی توركی زیاتر دابه‌زی
تائێستا لیره‌ی توركی زیاتر له سێیه‌كی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه
K24- هه‌ولێر:
دوای ته‌واوبوونی پشووی جه‌ژن كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو به‌رده‌وام بوو و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازاڕی ناوخۆیی له توركیا، ئه‌مرۆ به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌رده‌لوولێكی دیكه له لیره‌ی توركی دایه‌وه و 3%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌های دراوی توركی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه دابه‌زی و هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ركی به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ 6.19 لیره‌ی توركی، به‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره تائێستا، لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 39%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و مه‌ترسی داته‌پینی ئابووری توركیای لێ ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له دۆسیه‌ی تیرۆردا، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و دامه‌زراوه‌ی توركیادا سه‌پاند، لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیاتر له سێیه‌كی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره گرژی تێكه‌وتووه.
H.B