ئه‌مه‌ريكييه‌كان به كۆمه‌كى دارايى سعوودييه له سووريا ده‌مێننه‌وه
تێچووى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى له لايه‌ن سعوودييه‌وه دابين ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و شاره‌زاى رووسى زائور كاراييڤ، له وتارێكدا باسى له ستراتيژى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا كردووه و تێيدا روونيكردووه‌ته‌وه، تێچووى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى له لايه‌ن سعوودييه‌وه دابين ده‌كرێت.
له وتاره‌كه‌ى ئه‌و نووسه‌ره رووسهدا هاتووه: تره‌مپ سه‌ره‌تا له سه‌روبه‌ندى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى بوو له سووريا، به‌ڵام ده‌يوت جارێ به‌جێى ناهێڵن. به‌م دواييانه سعوودييه نزيكه‌ى سه‌د مليۆن دۆلارى بۆ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ته‌رخانكردووه، به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردنى دارايى له پرۆژه‌كانى باكوورى سووريا.
تا ئێستا نازانرێت ئه‌و سامانه‌ى ته‌رخانكراوه، بۆ كوێ ده‌ڕوات و له چيدا خه‌رج ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ده‌ڵێن، پاره‌كه ته‌رخانده‌كرێت بۆ پرۆژه مرۆييه‌كان. ئه‌وه‌ش روون نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و پاره‌يه به چ شێوه‌يه‌ك ده‌درێت، هه‌مووى بهيهكهوهيه يان به‌ش به‌ش بۆ سووريا خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پێدانى ئه‌و پاره‌يه رۆژهه‌ڵاتناسى رووسى كارينيه گيڤۆرگيان، به رۆژنامه‌ى (سڤۆبودنايا پريسا)ى رووسى راگه‌ياندووه، بۆ فشارخستنه سه‌ر سعووديه، ئه‌مه‌ريكا چه‌ندين ساڵه كه‌ناڵى تايبه‌تى هه‌يه. سعووديه ده‌ترسێت، كاتێك ئه‌مه‌ريكا سووريا به‌جێده‌هێڵێت ئه‌و هاوپهيمانييهى به‌رهه‌ڵستكارانى به‌شار ئه‌سه‌د به يه‌كجارى له‌ناو بچێت، كه وابه‌سته‌ن به سعوودييه‌وه. ئه‌مه‌ش گورزێكى كوشنده‌يه به‌ر سعوودييه ده‌كه‌وێت و يهكێكيشه له هۆكاره‌كانى ته‌رخانكردنى ئه‌و پاره‌يه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ديار نييه ئه‌و پاره‌يه له چيدا خه‌رج ده‌كرێت و گريمانهى به‌هێز ئه‌وه‌يه، سعوودييه تێچووى مانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سوورياى گرتبێته خۆى.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر