ژمارەیەك بەڵێندەری ھەرێمی كوردستان دەستگیر دەكرێن
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەکان دەستپێدەکاتەوە
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه بڕی 50 ملیۆن دۆلاری بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران ته‌رخانكردووه و له رێگه‌ی یه‌كێتی وهبهرهێنهرانیشهوه، له‌هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانه و ده‌یه‌وێت به‌وجۆره جووڵه‌ی بازرگانی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی کوردستان زیاتر بكات و كه‌رتی ئابووری ببوژێنێتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ر و به‌ڵێنده‌رێك ده‌كرێت، گه‌ر كاركردن له پڕۆژه‌كانیاندا ده‌ست پێنهكهنهوه. به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به‌هۆی دهستبهكارنهبوونهوهیان ده‌ستگیركراون.
سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "بەپێی ئەو لیستانەی كە بڵاومان كردوونەتەوە 70 پڕۆژەی وەبەرھێنان لە سنووری ھەولێر ھەن كە كاركردن تێیاندا دەست پێدەكاتەوە، پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبوون ھەن كێشەیان تێدایە، ئێستا ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوین، بۆ ئەوەی بدرێتە بەڵێندەری دیكە".
به‌پێی زانیاری و ئاماره‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵێنده‌ران 95% پڕۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاركردن تێیاندا وه‌ستێندراوه، له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردووشەوە تائێستا حكوومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی یەك ملیار دۆلاری ئه‌مەریكی قه‌رزداری به‌ڵێنده‌رانه. سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستانیش رایددگەیەنێت، ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه مانگانه بڕی 50 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه، كه به‌هه‌نگاوێكی باش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان وه‌سفی ده‌كات.
دكتۆر سه‌رۆ دزه‌یی، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان دەڵێت: "بڕیاردراوە مانگانە 50 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران خەرج بكرێت، ئێمەش دەستەوەستان نەوەستاوین و ھانی رێكخراوە بیانییەكانمان داوە، پڕۆژەی وا ھەیە 80% جێبەجێكراوە، بەتایبەتی ئەو قوتابخانانەی كە پێویست بوو زووتر تەواو بكرێن، بەھاوكاری رێكخراوی یونسێف تەواوكران".
ھ.م