رۆژنامەنووسێک 10 جار پرسیاری مەککەین لە ترەمپ دەکات
ئەمەریکییەکان توڕەن لە هەڵوێستی ترەمپ بەرامبەر بە مەککەین
K24 – ههولێر:
جۆناسان کارل، بەرپرسی هەواڵ و پەیامنێری ئاژانسی ئەی بی سی بۆ کۆشکی سپی، چەند جارێک پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە جۆن مەککەین دەکات، بەڵام ترەمپ وەڵامی ناداتەوە.
ئەگەرچی جۆن مەککەین سیناتۆری ئەمەریکا بوو لەسەر پشکی کۆمارییەکان، بەڵام هەمیشە دژی سیاسەتەکانی ترەمپ لێدوانی دەدا.
لەدوای مردنی مەککەین، ترەمپ بە چەند دێڕێک سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیکرد و هیچی لەسەر کار و دەستکەوتەکانی ئەو سیاسییە ناودارەی ئەمەریکا نەگووت، بەمەش بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی ئەمەریکای توڕەکردووە.
ئەو رۆژنامەنووسەش وەک کاردانەوەیەک، 10 جار لە ترەمپ دەپرسێت: "هیچت هەیە بۆ جۆن مەککەین؟ پێت وایە جۆن مەککەین پاڵەوان بوو؟"، بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا وەڵام ناداتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی رابردوو (26/08/2018)، جۆن مەککەین بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک کۆچی دوایکرد و زۆرێک لە سەرکردە جیهانییەکان سەرەخۆشی و خەمناکی خۆیان بۆ ئەو دۆستەی کورد و خەمخۆری ستەملێکراونی جیهان دەربڕی.
"Why won't you say anything about John McCain?"@jonkarl asked Pres. Trump ten times today to comment on Senator John McCain, who passed away this weekend at age 81. The president did not respond. https://t.co/HebITj8csN pic.twitter.com/iwKYhGRaNj
— ABC News (@ABC) August 27, 2018
H.J