"شێرپەنجە و کۆلێرا بەسرە ژەهراوی دەکەن"
هۆشداری دەدرێت لە پاراستنی ژیانی سێ ملیۆن کەس
K24 – ههولێر:
ئەگەر کێشەی سوێری ئاوی باشووری عێراق چارەسەنەکرێت، کۆلێرا و شێرپەنجە هەڕەشە بۆ زیاد لە سێ ملیۆن هاووڵاتی دروستدەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدڵ ئیست مۆنیتەر، بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای بەسرە لەبارەی خراپی ئاوی خواردنەوەی شارەکە رایگەیاندووە: "زیادبوونی سوێری ئاو و پیسبوونی ژینگە دەبێتەهۆی بڵاوکردنەەی ژەهر و نەخۆشی لە شارەکە".
ئەو بەرێوەبەرە دەشڵێت: "دانیشتوانی بەسرە مەترسی مردنیان لەسەرە".
ژمارەی دانیشتوانی بەسرە، سێ ملیۆن و 500 هەزار کەسە و بەڕێوبەرەکەش هۆکاری پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی سامانەکانی ئاو و حکوومەتی عێراق.
خەڵکی بەسرە بەردەوامن لە ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە نەبوونی خزمەتگوزاری و پیسی ژینگەی شارەکە، لە نوێترین کاردانەوەشدا، پارێزگاری بەسرە داوای لە کۆمپانیا نەوتییەکان کرد کێشەی ئاوی بۆ چارەسەربکەن.
H.J