ئێران له دژایه‌تیكردنی سعوودیه په‌شیمانه
نوێنه‌ری خامنه‌یی: پێویسته ئێران و سعوودیه یه‌كبگرنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی قازی عه‌سكه‌ر، به‌رپرسی شاندی حاجیانی ئێرانی و هاوكات نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری حه‌ج له عه‌ره‌بستانی سعوودیه دووپاتیكرده‌وه، ده‌كرێت دیپلۆماسیه‌تی حه‌ج په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ریاز باشتر بكات، داواشی له هه‌ردوو وڵات كرد، له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و یه‌كێتییه‌كی هه‌رێمی له‌نێوان وڵاتانی دراوسێ رابگه‌یه‌نن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له شاری مه‌ككه، قازی عه‌سكه‌ر دووپاتیكرده‌وه: "چۆن توانیمان كێشه‌ی حه‌ج چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌ره‌وپێشچوون له مامه‌ڵه‌ی نێوان هه‌ردوولا درووست بكه‌ین، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان په‌یره‌و و پرۆگرام كار بۆ باشكردنی دۆخی سیاسی نێوان ئه‌و دوو وڵاته بكه‌ین، ئه‌نجامێكی به‌رهه‌مداری ده‌بێت".
قازی عه‌سكه‌ر ئاماژه‌ی به دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌جكردن دا و گوتیشی: "هیوادارم حه‌جی ئه‌مساڵ ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن له‌پێناو باشكردنی په‌یوه‌ندی نێوان تاران و ریاز و، هه‌ردوو وڵات په‌نا بۆ دانوستانی دۆستانه ببه‌ن و بیر له ستراتیژیه‌تێكی دوورمه‌ودا بكه‌نه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه گوتی: "دوژمنداری و نه‌یاری نێوان ئێران و سعوودیه تاران و ریاز به هیچ خاڵێكی ئه‌رێنی ناگه‌یه‌نێت"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێستا كه فیتنه‌ی داعش ته‌واو بووه، پێویسته له‌سه‌رمان هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه بده‌ین و یه‌كێتییه‌كی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ رابگه‌یه‌نین".
H.B