هه‌ولێر.. کوڕێک دایکی خۆی دەکوژێت
پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی 94ی باداوی شاری هه‌ولێر، كوڕێك دایكه 55 ساڵییه‌كه‌ی خۆی كوشت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (۷:۳۰)ی بەیانی له بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی 94ی باداوە ئاگادار کراونەته‌وە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنیه‌كه دەرکەوتووه هاووڵاتیيەك بەناوی (سمیرە عصام ا‌لدین بهالدین)، تەمەن (55) ساڵ، لەلایەن کوڕەکەی بەناوی (ا.م.هــ) کوژراوە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن، کوڕەکە و باوکییان بەناوی (م.هــ.خ.) ده‌ستگیركردووه، دواتریش كوڕه‌كه دانی بە تاوانەکەیدا ناوه، كه به‌هۆی "كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه"، دایكی خۆی كوشتووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیس، تەرمەکە هەڵگیراوە و رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكه رێکخراوه رەوانەی بەردەم دادوەر کرا.
دادوه‌ریش بڕیاریدا بەبەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (406) له یاسای سزادانی عێراقی.