سه‌رۆك بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ستايشى رۆڵى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ پێگه‌يشت.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سايتى سه‌رۆك بارزانى، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (مایك پۆمپیۆ) په‌يوه‌ندی به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه‌وه كرد.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستایشی رۆڵی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیی كرد له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌و رۆڵه‌ی به گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان پێوه‌ست به دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هاوكات رۆشنایی خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق دابمه‌زرێت.
هه‌ر له‌و پهيوهندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆك بارزانی و مایك پۆمپیۆ جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی راوێژ و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا كرده‌وه.