ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى پەروەردەوه
بڕیاری پشووی رۆژی شه‌ممه ته‌نیا بۆ ساڵی رابردوو بوو
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی 3 خاڵی سەبارەت بە پشووى ڕۆژانى شەممە له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه پێشتر به به‌یاننامه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه.
له خاڵی یه‌كه‌می روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، "بە پێى یاسای وەزارەتى پەروەردە ناکرێت ڕۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و ئەو بڕیارەى کە تەنها بۆ ساڵى ڕابردووی خوێندن درا، پەیوەندى بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە".
خاڵی دووه‌میش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه "بە پێى ساڵنامەى خوێندن، ناکرێت ڕۆژى شەممە پشوو (ئۆف) بێت، چونکە ناهاوسەنگى لە بەشەوانەکان دروست دەبێت و دەبێتە هۆى کەمى کات لە تەواوکردنى پڕۆگرامەکان، بەمەش قوتابیان و خوێندکاران زەرەرمەندى سەرەکى دەبن لە ڕووى زانستییەوە".
له دوا خاڵی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا كه تایبه‌ته به پاشه‌كه‌وت و مووچه‌ی مامۆستایان ئاماژه به‌وه دراوه كه، "وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داخەتە گەڕ بۆ کارکردن لەسەر پاشەکەوتی مووچە لە بەرژەوەندی مامۆستایان".
ساڵی رابردوو به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و خراپی دۆخی ئابووری، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، رۆژی شه‌ممه بكاته پشووی فه‌رمی له قوتابخانه و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
H.B