تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له رێكخراوى بازرگانى جيهانى ده‌كات
پێویسته رێكخراوی بازرگانیی جیهانی مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێكخراوی بازرگانیی جیهانی كرد.
له لێدوانێكیدا بۆ ( (Bloomberg News، تره‌مپ رایگه‌یاند، پێویسته رێكخراوی بازرگانیی جیهانی مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكات.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه،"ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه‌وه سه‌ر رێگەی راست، له رێكخراوی بازرگانیی جیهانی ده‌كشێمه‌وه".
مانگی رابردوو تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ساڵانێكه رێكخراوی بازرگانیی جیهانی مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كردووه و بۆ پێگه‌یه‌كی خراپ راپێچیكردووه و رایگه‌یاندبوو، پێویسته رێكخراوه‌کە گۆڕانكاری له كار و چالاكییه‌كانیدا بكات.
نوێنه‌ری بازرگانیی ئه‌مریكا، رۆبێرت لایت هیزه‌ر مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئه‌ندامێتیی چین له ساڵی 2001 دا له رێكخراوی بازرگانیی جیهاندا هه‌ڵه بووه.
شاره‌زایان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له رێكخراوی بازرگانیی جیهانی بكشێته‌وه، ئه‌مریكا و ئابووریی جیهان به‌گشتی لە بازرگانیی جیهانییەوە كاریگه‌ریی نه‌رێنییان به‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ