میحوەری وەتەنی لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان تاوتوێی پێكھێنانی حكوومەت دەكەن
شاندێكی میحوەری وەتەنی سەردانی سلێمانی دەكەن
K24- سلێمانی
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی میحوەری وەتەنی بە سەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ ھەر چوار لایەنە ناڕازییەكەی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی میحوەری وەتەنی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق بکەن".
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی دووشەممە خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و لایەنەکانیش هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی چڕکردووەتەوە.
پێشتر چەندین شاندی لایەنە عێراقییەكان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی تاوتوێی پرۆسەی سیاسی و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراقیان كرد.
ھ.م