سووننه‌كان له سلێمانی به‌دوای هاوپه‌یماندا ده‌گه‌ڕێن
سووننه‌كان له سلێمانی به‌دوای هاوپه‌یماندا ده‌گه‌ڕێن
K24 - هه‌ولێر:
شاندێکی میحوەری وەتەنی سووننه له باڵی جه‌مال كه‌ربوولی سه‌رۆكی پارتی حه‌لی عێراقی، لەشاری سلێمانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و دواتر لەگەڵ چوار لایەنە ناڕازییەکەش کۆدەبنهوە.
پەیامنێری کوردستان 24 له شاری سلێمانی رایگه‌یاند: "شاندێکی میحوەری وەتەنی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدایە و بڕیاریشە دواتر سەردانی گردی زەرگەتە بکەن و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی کۆببنه‌وه".
له‌باره‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیش گووتی: "کۆبوونەوەکانی شاندی میحوەری وەتەنی لەگەڵ یەکێتی و لایەنە ناڕازییەکان پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و گەورترین کوتلەی پەرلەمانییە".
ئاڵا تاڵه‌بانی كه خولی پێشوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی، له‌و دانیشتنه‌دا له ریزی سوننه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی دووشەممە خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و لایەنەکانیش هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی چڕکردووەتەوە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)