هوزه عه‌ره‌به‌كان: ناوچه‌كانمان كوردستانین و پێویسته پیشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه
"جگه له پێشمه‌رگه هیچ هێزێكی دیكه قبووڵ ناكه‌ین.. واشنتۆنیش پشتگیری ئه‌و داواكاریه‌مان ده‌كات"
H24- هه‌ولێر:
هۆزه عه‌ره‌به‌كانى ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پێكهێنانی هه‌ر هێزێكی چه‌كداری له ناوچه‌كانیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌بێت و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به لایه‌نی ئه‌مه‌ریكاش راگه‌یاندووه و واشنتنیش پشتگیری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان كردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، شێخ موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا رامانگه‌یاندووه، ناوچه‌كانمان كوردستانین و پێكهێنانی هیچ هێزێك له ناوچه‌كانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ ناكه‌ین"، گوتیشی، "هه‌ر هێزێكی له‌و جۆره به میلیشیا و جێبه‌جێكاری ئه‌جێندای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌زانین و ئامانج لێی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیتنه و دوبه‌ره‌كێی تایفییه له‌نێوان خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه".
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكاش بۆ ئه‌و داواكاریه‌یان حوێت ئاشكرایكرد، "وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و داواكارییه‌ی ئێمه ئه‌رێنی بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ئه‌وان رێگه ناده‌ن هیچ هێزێكی چه‌كداری له‌و ناوچانه پێكبێت، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدای له‌سه‌ر نه‌بێت"، هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان پێمانی راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هێزێك له‌و ناوچانه به میلیشیا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌بێت و به توندی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی به‌غدا ناتوانێت به‌ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی هیچ هێزێكی چه‌كداری له‌و ناوچانه بدات.
حوێت بۆ كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "ناوچه‌كانمان كوردستانین و هه‌ر گۆڕانكاریێكیش له‌و ناوچانه پێویستی به ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك حكوومه‌تی به‌غدا، له‌كاتێكیشدا كه ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه كشاونه‌ته‌وه، هیچ هێزێكی دیكه قبووڵ ناكه‌ین".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان گوتیشی، "پێویسته پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانمان"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، "هیچ هێزێكی دیكه ناتوانێت گرێنتی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه بكات، ته‌نیا پێشمه‌رگه نه‌بێت، رابردووش گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزی هه‌ندێ ناوچه‌ی مووسڵ نیازی خۆیان بۆ پێكهێنانی هێزێكی چه‌كداری له‌سه‌ر شێوازی حه‌شد به پشتگیری حكوومه‌تی به‌غدا راگه‌یاندووه.
H.B