سه‌رۆك بارزانی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه‌ ده‌كاته‌وه‌

بارزانی داوای گه‌ره‌نتی و میكانیزمی ڕوون ده‌كات

K24 - ھەولێر

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ كاتی پێشوازیكردنی له‌ شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانی نیشتمانی "ائتلاف الوطنیة"، به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو، جه‌ختی له‌سه‌ر خاڵی سه‌ره‌كی كرده‌وه‌.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، شاندێكی ھاوپەیمانی وەتەنیە كە پێكھاتووە لە، ئەیاد عەلاوی، سەلیم جبوری و ساڵح موتڵەگ گەیشتنە ھەولێر و لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی، لەبارەی پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتووی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

 به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ر سێ پڕەنسیپی شەراكەتی حەقیقی و تەوافوق و پارسەنگی كرایەوە.

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، بۆ پاراستنی شەراكەت و بنیاتنانی دەوڵەت و پابەندبوون بە رێككەوتنەكان، پێویستی بە گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون هەیە.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، باس له‌ ئەزموونەكانی رابردووی پرۆسەی سیاسیی عێراق لەدوای قۆناغی 2003 و ئەو بابەتانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ كە بوونەتە هۆی ئەوەی عێراق تووشی قەیرانی قووڵی سیاسی و ئەمنی و ئابووری ببێت و شاندی میوانیش نیگەرانییەكانی خۆیان لەمەڕ تەحەددیات و ئاڵۆزییەكانی ئێستای نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

پێكهێنانی حكوومەتی تازە و هەڵبژاردنی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پارلەمانی و دانیشتنی یەكەمی پارلەمان و ئەگەر و پێشهاتەكانی پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی تەوەرێكی تری كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و شاندی باڵای ئیئتیلافی ئەلوەتەنیەی عێراق بوو و تێدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە سێ پڕەنسیپی شەراكەتی حەقیقی و تەوافوق و پارسەنگی كرایەوە و هەروەها ئەوەیش دووپات كرایەوە كە بۆ پاراستنی شەراكەت و بنیاتنانی دەوڵەت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنەكان پێویستی بە گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون هەیە.

سه‌رۆك بارزانی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه‌ ده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆك بارزانی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه‌ ده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆك بارزانی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه‌ ده‌كاته‌وه‌