شاندی پارتی و یه‌كێتی گه‌یشته به‌غدا
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان، گه‌یشتنه شاری به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراقی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی تاوتوێ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی هه‌ردوو حزبی پارتی و یه‌كێتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان جێهێشت و به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌شتنه شاری به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سه‌ره‌تا شاندی پارتی و یه‌كیتی له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌شداریكردنیان له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، كه ده‌بێته هه‌وێنی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
به‌مدواییانه هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی نوێی عێراقی چڕ بوونه‌ته‌وه، له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا كێبڕكێیه‌كی گه‌وره له‌نێوان هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و نوری مالیكی له‌گه‌ڵ سائیرون و نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری كورد بۆ راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله هاتووه‌ته ئاراوه، له‌كاتێكدا كوردیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، كام لایه‌ن ده‌سته‌به‌ری زیاتری مافه‌كانی كورد ده‌كات، ته‌رازووه‌كه به‌لای ئه‌ودا ده‌شكێننه‌وه.
H.B