ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ شاندی پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كرێت
"پێویسته حكوومه‌تی داهاتووی عێراق مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق له‌به‌رچاو بگرێت"
K24- هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان له به‌غدا، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، "فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆبووه‌وه، كه ئێستا له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی هێزه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌سه‌ردانێك له به‌غدان".

وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، مه‌عسوم دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ لێكتێگه‌یشتن و یه‌كخستنی ریزه‌كان به‌كاربهێنن، بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا حكوومه‌تێكی لێ به‌رهه‌م بێت كه خواستی ته‌واوی گه‌لانی عێراق به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كگرتوو كه داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه له‌لایه‌ن فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، سه‌ردانی شاری به‌غدایانكرد.
H.B