پۆلیسی هه‌ولێر: خه‌زوورێك زاواكه‌ی خۆی كوشت
كه‌سێكی دیكه‌ش برینداره
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، زاوا و خه‌زوورێك ده‌بێته شه‌ڕیان و له ئاكامیشدا خهزوورهكه زاواكه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیس، ئەمڕۆ ئێوارە له رووداوێكی كوشتن ئاگادار کراونەته‌وە لە چوارڕیانی کشتووکاڵی شاری هه‌ولێر و دوای گەیشتنی تیمه‌كانییان دەرکەوت، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، زاوا و خەزورێك لێیان بۆتە شەڕ و لە ئەنجامدا خەزوورەکە زاواکەی کوشتووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رووداوه کەسێکیش زامدار بووە کە لەو کاتەدا لەگەڵ کوژراوەکە بووە.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و کەسێکیش دەستگیر کراوە، تا ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە و لەماوەی داهاتوو وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.
ا. م