دڵشاد شەھاب بۆ فهرید ئهسهسهرد: پارتی حزبێكی گەورەیە و كەس ناتوانێت سنووری بۆ دیاری بكات
"پێویستە یەكێتی وەڵامی قسەكانی فەرید ئەسەسەرد بداتەوە"
K24 - ههولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی قسەكانی فەرید ئەسەسەرد دەداتەوە و دەڵێت: "فەرید ئەسەسەرد بە نەفەسی ئەوانە قسە دەكات كە دەیانەوێ كوردستان دابەشببێت و قسەكانی گوزارشت لە رای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناكات و پێویستە یەكێتی وەڵامی بۆ ئەم قسانە ھەبێت".
دڵشاد شەھاب، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی قسەكانی فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەداتەوە كە گوتبووی "ئهگهر پارتی سووره لهسهر ئهنجامدانی ههڵبژاردن، دەتوانێت لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی پرۆسەی ھەڵبژاردن ئەنجام بدات".
دڵشاد شەھاب، لەم بارەیەوە بە كوردستان24ی راگەیاند، ئەم قسانە بە ھەڵوێستی یەكێتی نازانن، بەڵكو تەنیا رای فەرید ئەسەسەردە، چونكە بەردەوام گفتوگۆیان لەگەڵ یەكێتی ھەیە و گفتوگۆ لەسەر تەواوی پرسەكان كراوە و تا ئێستاش بەفەرمی یەكێتی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەكردووە.
دڵشاد شەھاب، راشیگەیاند، ھیچ حزبێك ناتوانێت ھەڵبژاردن ئەنجام بدات یان دوای بخات، چونكە ئەم وڵاتە یاسای ھەیە و دەسەڵاتی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران داوە بۆ ئەوەی رۆژی ھەڵبژاردن دیاری بكات.
روونیشی دهكاتهوه، جێگری سەرۆك وەزیران كەسێكی دیاری یەكێتییە ئاگاداری دیاریكردنی رۆژی ھەڵبژاردنە، كەواتا یەكێتیش لێی ئاگادارە و ئەگەری ھەیە فەرید ئەسەسەرد ئاگاداری ئەوە نەبووبێت.
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا دڵشاد شەھاب، گوتی: "پارتی ھەموو كوردستان بە سنووری خۆی دەزانێت و حزبێكی گەورە و خاوەن جەماوەرێكی زۆر و رێگە پێدراوە و بە شێوەیەكی كارا بوونی ھەیە و ھیچ كەس ناتوانێت سنور بۆ پارتی دیاریبكات".
دووپاتی لهوهشكردهوه، پێویسته یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆی وەڵامی ئەم جۆرە قسانە بداتەوە كە ھەموو خەڵكی كوردستان ھاوڕان لەسەر ئەوەی بەرەیەكی یەكگرتوو دروست بكەن و بە یەكگرتووی بۆ دەستەبەركردنی ماف و داخوازییەكانی كورد بچنە بەغدا، لەبەر ئەوە رای فەرید ئەسەسەرد رایەكی نەگونجاوە و "ئێمە لەسەر یەكێتی حیسابی ناكەین".
ا. م