له كۆيه گه‌نجێك له لايڤى فه‌يسبووكدا كۆتايى به ژيانى خۆى هێنا
تا ئێستا هۆكارى خۆكوشتنى ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكدا، به ده‌مانچه كۆتايى به ژيانى خۆى هێنا.
ئه‌و گه‌نجه، له دوايين پۆستى خۆى له فه‌يسبووك ئاماژه‌ى بۆ كۆتايى ژيانى كردووه و نووسيويه‌تى: سبه‌ى پرسه‌يه.
له په‌خشى فه‌يسبووكدا ده‌نگى ئه‌و فيشه‌كه ده‌بيسترێت كه كۆتايى به ژيانى گه‌نجه‌كه ده‌هێنێت.
پۆليس رايگه‌ياندووه، ئه‌و رووداوه له كاتژمێر 3ى به‌ره‌به‌يان له سه‌ر شاخى هه‌يبه‌ت سوڵتانى كۆيه روويداوه.
پۆليس گه‌يشتووه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى و پۆليس په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه‌ى بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه.
تا ئێستا هۆكارى خۆكوشتنى ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه.
هاوكات پۆليس هيچ زانيارييه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌يه ئاشكرا نه‌كردووه، كه له كرده‌وه‌كه‌دا به‌كارهێنراوه و نه‌زانراوه كێ خاوه‌نى راسته‌قينه‌يه‌تى و بۆچى ئه‌و كه‌سه په‌ناى بۆ بردووه.
به گوێره‌ى ياسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵگرتنى چه‌ك به شێوه‌ى ناياسايى قه‌ده‌غه‌يه.
له جيهاندا چه‌ندين حاڵه‌تى خۆكوشتن له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووك روويانداوه.
تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك هه‌موو ئه‌و گرته و ديمه‌نانه ده‌سڕێته‌وه، كه به راسته‌وخۆ نمايشده‌كرێن و تێيدا كرده‌وه‌ى خۆكوژى ئه‌نجام ده‌درێت.
له هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌وه يه‌كه‌م حاڵه‌تى له‌و جۆره‌يه تۆمار كرابێت.
شاره‌زايانى ده‌روونى هۆشدارى ده‌ده‌نه گه‌نجان له كه‌ڵه‌كه‌بوونى كێشه‌كانيان و هه‌وڵنه‌دان بۆ چاره‌سه‌ركردنيان له رێى گفتوگۆوه، كه دواجار سه‌رده‌كێشێت بۆ كۆتايى هێنان به ژيان.
له ژێر ئه‌و لايڤه‌دا كه قوربانييه‌كه له ئه‌كاونتى خۆى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ده‌يان كۆمێنتى به‌كاربه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسراوون.
زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران نيگه‌رانى و په‌ژاره‌يان بۆ له‌ده‌ستدانى ژيانى ئه‌و كه‌سه ده‌ربڕيوه و هيوايان خواستووه، گوێى له هاوڕێكانى بگرتايه و ده‌ردى دڵى خۆى باس كردبا بۆ ئه‌وه‌ى نه‌گاته حاڵه‌تى خۆكوژى.
به گوێره‌ى بنه‌ما و چه‌مكه ئاينييه‌كان به گشتيى و ئاينى ئيسلام، كردارى كوشتن و خۆكوشتن به تاوانى گه‌وره هه‌ژمار كراوون.
ئ.ر