ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی: كۆده‌نگییه‌كی زۆر له‌نێوان شاندی كوردی و هاوپه‌یمانی فه‌تحدا هه‌یه
فه‌تح ناوه‌ڕۆكی كۆبووهنهوهكهیان له‌گه‌ڵ شاندی كوردی ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه له‌لایه‌ن هادی عامری ئه‌مینداری رێكخراوی به‌دره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرا كرد.
له لێدوانێكدا ئه‌سه‌دی به سومه‌ریه نیووزی راگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌ركرده‌كانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی نه‌سر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستانی له به‌غدا ئه‌رێنی و به‌رهه‌مدار بوو، جه‌خت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرس كرایه‌وه كه گرنگیه‌كی هاوبه‌شیان بۆ هه‌ردوو لا هه‌بوو، هه‌وروه‌ها كۆده‌نگییه‌كی زۆر له‌سه‌ر دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له‌نێوانیان هه‌بوو"، روونیشیكرده‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین گفتوگۆی سیاسی ته‌واوكران، كه به‌ر له چه‌ند مانگێك ده‌ستیان پێكردبوو و تائێستا به هه‌ڵواسراوی مابوونه‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاو هاتنه ئاراوه".
ئه‌سه‌دی گوتی: "لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شێوازی حكوومه‌تی داهاتوو و میكانیزمی پێكهێنانی حكوومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگی نیشتیمانی له‌نێوان ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی له سه‌ره‌تای دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كان پێشنیازمان كردبوون".
سه‌باره‌ت به لایه‌نی كوردیش ئه‌سه‌دی دووپاتیكرده‌وه، "لایه‌نی كوردی چاوه‌ڕێی دوا شێوازی هاوپه‌یمانێتیه‌كان ده‌كات و كارتی دانوستانه‌كانی پێشكه‌ش كردووه و هێشتا گفتوگۆی وردیش له‌گه‌ڵیان ماوه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مشه‌و شه‌ویكی پڕ له گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه به‌ڕێ بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان".
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، شاندی پارتی و یه‌كیتی كه ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشته شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی كردووه.
H.B