له شه‌قامى سالمى سلێمانى هێزێكى ئه‌منى بڵاوه‌ى پێكرا و ته‌قه ده‌كرێت
ژماره‌يه‌ك چه‌كدار له نزيك ماڵى به‌رپرسێكى باڵاى يه‌كێتى بينراوون
K24 – سلێمانى:
په‌يامنێرى كوردستان24 له سلێمانى رايگه‌ياند، كه‌مێك پێش ئێستا له شه‌قامى سالمى شارى سلێمانى كه به زمانى خۆجێى شاره‌كه پێى ده‌وترێت(سهۆڵه‌كه) ته‌قه‌يه‌كى زۆر كراوه.
گوتيشى: هێزێكى زۆرى ئه‌منى له شه‌قامه‌كه بڵاوه‌يان پێكراوه.
به گوێره‌ى ده‌نگۆكان ژماره‌يه‌ك چه‌كدار له نزيك ماڵى به‌رپرسێكى باڵاى يه‌كێتى بينراوون و هێزه ئه‌منييه‌كان رووبه‌ڕوويان بوونه‌ته‌وه.
