هێمن هه‌ورامی وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌داته‌وه
هه‌ورامی: له‌باره‌ی ئاڵای كوردستان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند بابه‌تێكی تێكه‌ڵكرد.. كه‌س لێی ناگرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به لێدوانێكی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له پرسه‌ی به‌خاكسپاردنی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پاساوی هێنابووه‌وه كه دوای ریفرانۆم چۆن به‌شداری له‌و پرسه‌دا كردووه كه ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ته‌رمی تاڵه‌بانی دانرابوو، هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی زه‌ریف ده‌داته‌وه.
له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ زه‌ریف، كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لەبەردەم پەرلەمانی ولاتەکەی، وەزیری دەرەوەی ئیران، محمد جەواد زەریف، لە بارەی ئالاێ کوردستانەوە، چەند بابەتیکی تیکەلکرد. زۆرجار خەلکی ناشارەزا و بەرچاو تەسک و کینە لە دڵ، لیدوان و دەربرینی بێ سەروبەر دەدەن و کەس لێیان ناگرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "بەلام ئەوەی مایەی تێڕامان و سەرسوڕمانە و باوەڕمان نەدەکرد، وەزیری دەرەوەی ئێران، کە بە کەسێکی دیپلۆمات و ئەکادیمی و بەڕێز ناسراوە، ئەو جۆرە لێدوان و قسانەی لێ ببیستین".
هێمن هه‌ورامی دووپاتی كرده‌وه، "دانانی ئالای کوردستان بۆ هەر کورد و کوردستانییەک، جێگای سەربەرزی و شانازیەکی زۆرە. لە بارەی ئەوەی سەری بۆ ئالای کوردستان دانەنەواندووە لە مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو مام جەلال، پێش هەموو شتێک دەبووایه وەزیری دەرەوەی ئیران هەموو وردەکاریەکانی بیزانیبا، مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی مام جەلال، بنەمالەکەی لێی بەرپرس و ئاگادار بوون نەک سەرۆک بارزانی".
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ زه‌ریف سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، هه‌ورامی ئاماژه به‌وه ده‌دات، "ریفراندۆم مافێکی سروشتی هەموو گەلێکە لە چوارچێوەی بریاردان لە مافی چارەنووس بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسیانە و کارێکی دروست و رەوای گەلی کوردستان بووە. ئەگەر هەڵە بوایە، گەلی کوردستان بە ٩٣% دەنگی بە بەلێ بۆ سەربەخۆیی نەدەدا. ئەوەی هەڵە بوو، دژایەتی ئەو پرۆسە ئاشتیخواز و دیموکراسیانەی گەلی کوردستان بوو".
هێمن هه‌ورامی كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌وه ده‌هێنێت كه، "هەرچۆنێک بیت، ساڵێک بەسەر ریفراندۆمدا تێپەڕیوە و پێمان سەیرە لەم کاتەدا، وەزیری دەرەوەی ئیران بە بیری دێتەوە. وروژاندنی ئەم بابەتە لەم کاتەدا بەم شیوەیە و دەربرینی هەلویستی نارەوای وەها بەرامبەر بە خەلکی کوردستان، بە دڵنیایەوە کێشە ناوخۆییەکانی ئیران چارەسەر ناکات و لەو باوەڕە نەبووین گوێبیستی ئەو جۆرە لێدوان و دەربرینانە بین لە بەڕێزیان".
H.B