كورد لەنێوان دوو ھاوپەیمانێتیدا خۆی یەكلایی دەكاتەوە
یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق يهكهم كۆبوونەوەی خولى چوارەمی ئهنجام بدات، دوێنێ ژمارەیەك لایەنی عێراقی كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانیان راگەیەند و بڕیاریشە لایەنەكانی دیكە كوتلەیەكی دیكە رابگەیەنن، بەڵام ھێشتا یەكلایی نەبووەتەوە ھێزە كوردییەكان دەچنە ناو كام ھاوپەیمانێتی.
پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ يهكهم دانيشتنى ئهنجوومهنى نوێنهرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تێدا پهرلهمانتارانیش سوێندى ياسايى بخۆن.
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ ھەريهك له موقتەدا سهدر، حەیدەر عەبادی، ئەیاد عهلاوى و عەمار حەكیم، لە كۆبوونهوهيهكدا گهورهترين كوتلهى پهرلهمانيان راگهياند.
پێویستە لە یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان، گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دیاربێت، تاكو پێكھێنانی حكوومەتی داھاتوویی پێبسپێردرێت.
لە لایەكی دیكە نووری مالیكی، سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھاوپەیمانی "بینا" گەورەترین كوتلە دەبێت و حكوومەتی داھاتوو پێكدەھێنێت.
بینا ناوی ھاوپەیمانێتی نێوان فەتحی ھادی عامری و دەوڵەتی یاسای نووری مالیكییە.
ھاوكات، فالح فەیاز، سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا ئاشكرایكرد، چاوەڕێ دەكەن كوردیش بچێتەنێو ھاوپەیمانێتیە نوێیەكەیانەوە. ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ ھاوپەیمانی نوات گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیان راگەیاند.
ھ.م