ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە راگەیەندراوەكەی پێشووی پەشیمان دەبێتەوە

"رای‌ خۆی‌ ده‌رباره‌ی‌ پرسی‌ سه‌رۆك كۆمار و پێگه‌ی كورد رادەگەیەنێت"

K24 - ھەولێر

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ھاوسەری مام جەلال سكرتێری كۆچكردوی ئەو حزبە، روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەو راگەیەندراوە بڵاودەكاتەوە كە پێشتر لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و چەند پرسێكی دیكە بڵاوكردبووەوە.

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ 1ی‌ ئه‌یلوولی‌ 2018، له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی‌ له‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان و گفتوگۆی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، هاوكات پرسی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ داهاتوو و چۆنیه‌تی‌ به‌شداری‌ كورد له‌ حكوومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق، له‌میدیاكاندا نوسراوێك به‌ناوی‌ خاتوو(هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌".

ئەو روونكردنەوەیە كە بەناوی نوسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، بڵاوكراوەتەوە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە: "به‌پێویستی‌ ده‌زانین رایگشتی‌ و ئه‌ندام و هه‌ڤاڵانی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌و نوسراوه‌ ره‌شنووسی‌ بڕگه‌یه‌ك بووه‌ له‌پاكێجێك سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی‌ سیاسی‌ ناوچه‌كه‌، كه‌ به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی‌ و واژۆی‌ به‌رێزیان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌".

لە بەشێكی دیكەی ئەو روونكردنەوە ھاتووە: "دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رای‌ خۆی‌ ده‌رباره‌ی‌ پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان و پرسی‌ سه‌رۆك كۆمار و پێگه‌ و پشكی‌ كورد له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عیراق، له‌كات و شوێنی‌ خۆی‌ ده‌رده‌بڕێت".

دەقی روونكردنەوەكەی نووسینگەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد 3/9/2018
دەقی روونكردنەوەكەی نووسینگەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد 3/9/2018

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 1/9/2018، راگەیەندراوەكەی پێشووی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، لە میدیای فەرمی یەكێتی بایەخی پێدرا. كە باس لە بارودۆخی عێراق و پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات و تێیدا ھاتبوو: "ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هه‌ڤاڵێكی به‌ ئه‌زموون و مولته‌زیمی یه‌كێتی و قاڵ بووی خه‌بات و تێكۆشان و دانه‌بڕاوی رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لالی بۆ كاندید بكات".

بە پێی ئاماژەكان ئەو راگەیەندراوەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، رەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیە بوو كە ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی داوایان لە بەرھەم ساڵح كردووە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكات و لەوبارەیەوە رێككەوتن لە نێوانیان كراوە.

راگەیەندراوی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد 1/9/2018
راگەیەندراوی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد 1/9/2018
راگەیەندراوی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد 1/9/2018
راگەیەندراوی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد 1/9/2018
راگەیەندراوی پێشووی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە میدیای فەرمی یەكێتی
راگەیەندراوی پێشووی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە میدیای فەرمی یەكێتی
راگەیەندراوی پێشووی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە میدیای فەرمی یەكێتی
راگەیەندراوی پێشووی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە میدیای فەرمی یەكێتی