لە رووداوێكی ھاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

دوو كەسی دیكەش برینداربوون

K24 - سلێمانی

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە ناحییەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو 2/9/2018، لە ناحییەی بازیان بەهۆی پێكدادانی نێوان سێ‌ ئۆتۆمبێل هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون".

لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمی (ش ، أ ، م ) لەڕەگەزی مێ‌ ، لەدایكبووی 1989 دانیشتووی شاری سلێمانی بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوەو بریندارانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لەشاری سلێمانی كران".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: "لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە شوفێری ئۆتۆمبێلێك بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ راگیراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".

ھ.م