بڕی سزا بۆ شوفێرانی بێ مۆڵەت دیاركرا
ھاتووچۆی ھەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا سزای شوفێرانی بێ مۆڵەتی دیاركرد و بەپێی یاسا ھەركەسێك بەبێ مۆڵەت شوفێری بكات، ماوەی مانگێك تا شەش مانگ دەستگیر دەكرێت و پێ بژاردنی پارەكەشی لە 100 ھەزار كەمتر نابێت.
وەك لەو راگەیەندراوە ئاماژەی پێكراوە، شۆفێریكردن به‌بێ مۆڵه‌ت سزاكه‌ی به‌پێی یاسای ژماره (86)ی هاتووچۆی ساڵی (2004)دا كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی بۆ دیاریكراوه كه به‌شی (21)ه له‌یاساكه‌دا.
ھاتووچۆی ھەرێم رایدەگەیەنێت: "هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێل لێدهخۆڕێت به‌بێ مۆڵه‌تی شوفێری یان لێی سه‌ندرابێته‌وه یان هه‌ڵوه‌شێندرابێته‌وه، یاخود تایبه‌ت نه‌بێت به جۆری ئۆتۆمبێله‌كه، سزا ده‌درێت به‌گرتن به ماوه‌یه‌ك له مانكێگ كه‌متر نه‌بێت و له‌شه‌ش مانگیش زیاتر نه‌بێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئه‌و كه‌سه سزا ده‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌مانگێك و زیاتر نه‌بێت له‌شه‌ش مانگ، یاخود به‌پێ بژاردن به‌بڕی پاره‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (100) هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له(150) هه‌زار دینار، یاخود هه‌ردوو سزاكه ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر رێگه به كه‌سێكی بێ مۆڵه‌ت بدات به‌لێخوڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێله، ئینجا خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه بێت یان وه‌ریگرتبێت".