باڵیۆزی نۆ‌رویژ: وڵاته‌كه‌م له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
جه‌خت له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆنی ئهلێرس، باڵیۆزی نۆروێژ له ئوردن و عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، گفتوگۆی له‌باره‌ی دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا ئهلێرس رایگه‌یاند، مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاگاداربوونه له هه‌ڵوێستی كورد له‌باره‌ی پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و له‌نزیكه‌وه بینیى دۆخى هه‌رێمى كوردستانه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و یه‌كه‌مین دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق پێشكه‌ش كرد.
هه‌ردوولا ئه‌گه‌ره‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقیان له به‌رژه‌وه‌ندیى پێكهاته‌كانى عێراق تاوتوێ كرد، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌قامگیرى و ئارامى به‌رقه‌رار و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها ڕه‌چاوی مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێگه و ڕۆڵى كورد بكرێت.
شاندی نۆروێژی ستایشى ڕۆڵى هه‌ریمى كوردستانى له داڵده‌دانى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامیى هاوكاریكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته ئایینییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نۆروێژ و هه‌رێمى كوردستان، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆتاییی ئه‌م مانگه‌دا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
H.B