سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر دوایین ورده‌كارییه‌كانی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد
ناسنامه‌ی 2 یاریزانی پیشگه‌ری ئاشكرا كرد كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن
یانه‌ی هه‌ولێر دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی خولی نایابی عێراق، ئاماده‌كارییه‌كانی به سه‌ركردایه‌تی عیماد عۆده‌ی راهێنه‌ری نوێ ده‌ستپێكردووه، یانه‌كه تا ئێستا شه‌ش یاریزانی نوێی گواستۆته‌وه و گرێبه‌ستی چه‌ند یاریزانێكیشی نوێ كردۆته‌وه و چه‌ند یاریزانێكیش له نێوانیاندا ئیڤان خالید چاره‌نووسی نادیاره.
تەنھا 10 رۆژ ماوە ركابەرییەكانی وەرزی نوئ خولی نایابی عێراق دەست پێی بكات، كه‌چی تیپكە رۆژ بە رۆژ رێك دەخرێت بۆ نێو ركابەرییەكانی خولەكە، عیماد عۆدە دوای دەستنیشناكردنی وەك راھێنەری یانەی ھەولێر، ئەم راھێنەرە عەرەبە رۆژانە خەریكی ئامادەكردنی تیپەكەیە، جگە لە ستافەكەی خۆی، تەھا قادریش وەك راھێنەر لەگەڵی بەردەوام دەبێت.
بەرپرسانی یانەی ھەولێر باس لە دواین گۆرانكارییەكانی یانەكە دەكەن بۆ نێو ململانێیەكانی وەرزی نوێ.
ھەولێر بۆ خولی نایابی عێراق گرێبەستی لەگەل شەش یاریزان واژوو كردوە و ئەمە جگە لەوە گەرانەوەی ئەم یاریزانانەی كە وەرزی رابردوو پەیوەندیان بە یانەكانی ناوەراست و خواروی عێراق كرد بوو، ھەرەوەھا نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانانەش كەسەرەتا یانەكە تەنھا بۆ خولی پلەیەكی عێراق گرێبەستی لەگەڵ كرد بوون، عیماد عۆدەی راھێنەریش گلۆپی سەوزی بۆ 5 یاریزان داگیرساند بۆ ئەوەی ریزی یانەكە جێبەھێڵن.
سەرەرای نوێكرنەوەی زۆرینەی گرێبەستی یاریزانەكان، بەڵام ھێشتا ھەندێك لە یاریزانەكان گرێبەستیان نوێی نەكردۆتەوە، ئیڤان خالید یەكێكە لەم یاریزانە ھۆكاری نوێی نەكردنەوەی گرێبەستەی ئاشكرا دەكات و ده‌ڵێت: یانه‌ی هه‌ولێر رووخابوو، ئێمه یانه‌كه‌مان بنیاتنایه‌وه، كه‌چێ ئێستا به‌رپرسانی یانه‌كه ده‌یانه‌وێت به كه‌سانی تر سه‌رله‌نوێ یانه‌كه‌مان بنیات بنێنه‌وه و جوانتری بكه‌ن، له كاتێكدا ده‌بوو هه‌ر ئێمه ئه‌و كاره‌مان كردبا، نه‌ك كه‌سانی تر، بۆیه زه‌حمه‌ته جارێكی تر بۆ ئه‌و یانه‌یه بگه‌ڕێمه‌وه.
ركابەرییەكانی خولی یانە نایابەكانی عێراق لە رۆژی 14ی ئەم مانگە دەست پێی دەكات یەكەم یاری یانەی ھەولێریش لە خولەكە بەرامبەر بە نەفت دەبێت لە دەرەوەی یاریگای خۆی