زانكۆ لاین كاراكرا
ئه‌م رێنماییانه له‌به‌رچاو بگرن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێبسایتی زانكۆلاینی كارا كرد و ئێستا قوتابییان ده‌توانن له رێگه‌ی (http://www.regayzanko.com) فۆڕمی داواكاری بۆ خوێندنی زانكۆیی پڕبكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وێبسایته‌كه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان، پێویسته كۆمپیوتەر بەكاربهێنرێت نەك مۆبایل.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێنمایی قوتابییان كراوه، یەكێك لە دوا ڤێرژنی ئەم براوزەرهكانی (Chrome, Firefox, Edge, Internet Explorer 11) به‌كاربهێنرێت و له یەك كاتدا كار لەسەر پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ته‌نها یەك قوتابی بكرێت و نابێت چەند قوتابییەك لەهەمان كاتدا لە سەر یەك كۆمپیوتەر كاربكەن.
وه‌ك له په‌یجی فه‌رمی زانكۆلاینیش بڵاوكراوه‌ته‌وه،زانكۆلاین بو قوتابیانی هەردوو خوول (یەكەم و دووەم) بۆ ماوەی (10) رۆژ بەكار كەوت، كە پێكهاتووە لە سیستەمی (زانكۆلاین، كریدت، پارالێل و ئێواران).
ا. م