دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان كۆچی دواییكرد

زیاتر لە 45 ساڵ لە بواری نەخۆشییەكانی منداڵان خزمەتی كردووە

K24 - سلێمانی

د. جەمال ئەحمەد رەشید، پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

دكتۆر ئەحمەد رەشید، زیاتر لە 45 ساڵ لە بواری تەندروستی خزمەتیكردووە و یەكێك بوو لە پزیشكە ناسراوەكانی شاری سلێمانی و كوردستان لە بواری نەخۆشییەكانی منداڵان، چەند ساڵێك لەمەوبەر تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، جگە لەوەی لە نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی چەند جارێك بۆ چارەسەر برایە دەرەوەی وڵات، دواجار لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.

دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید، لە ساڵی 1944 لەدایکبووە و ساڵی 1968 کۆلێژی پزیشكی تەواوکردووە و زیاتر لە 45 ساڵ وەك پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵ خزمەتی كردووە.

ھ.م