كۆمه‌ڵ: ئاماده‌ين بۆ هه‌ڵبژاردن
هیچ رێگایه‌كی تر نیه بۆ گۆڕانكاری جگه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
K24 – سلێمانى:
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، پێداگيرى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له واده‌ى خۆي‌دا كرده‌وه و رايگه‌ياند، جگه له هه‌ڵبژاردن هيچ رێگه‌يه‌كى ديكه بۆ گۆڕانكارى نييه.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوول پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسى دژى ئه‌وه‌ن پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجامبدرێت و داواى دواخستنى ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، رايگه‌ياندووه، دواخستنى هه‌ڵبژاردن پێشێلكردنى ياسا و ئيراده‌ى گه‌لى كوردستانه.
هاوكات، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه ناڕازييه‌كاندا، رايگه‌ياند، واده‌ى هه‌ڵبژاردن به ره‌زامه‌ندى و راوێژ له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ك ده‌ستنيشان كراوه و كه‌سيش به ره‌سمى داواى دواخستنى له حكومه‌ت نه‌كردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له سلێمانى كۆبوويه‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "دواى تاوتوێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ ده‌ستپێكی بانگه‌شه جارێكيديكه، ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامی گرفتی نیه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی دا و ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه و دواخستنی هه‌ڵبژاردن داخوازی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نیه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له پێناو ئه‌نجامدانی بانگه‌شه‌یه‌كی مۆدێرن و له پێناو به‌هه‌ده‌رنه‌دانی پاره به‌هه‌ندێ شتوومه‌كی هه‌ڵبژاردن كه له‌ڕابردوو وه‌ك پێداویستی بانگه‌شه سودی لێوه‌رگیرا، كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری داوه شه‌قام و شوێنه گشتیيه‌كان به‌كارنه‌هێنێ بۆ بانگه‌شه و هه‌ڵواسینی په‌رچه‌م و شریتی ڕاگه‌یاندن".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه: "كۆمه‌ڵی ئیسلامی جارێكی كه داوا له هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن چونكه هیچ رێگایه‌كی تر نیه بۆ گۆڕانكاری جگه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و به‌شداربوون له‌و پرۆسه‌یه".
ئ.ر