يه‌كێتى به‌رپرسانى ميدياى گۆڕان رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كاته‌وه
به تۆمه‌تى ناوزڕاندنى يه‌كێتى و تۆمه‌تباركردنى به ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى رابردوودا
K24 – سلێمانى:
به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن، ئاكۆ حه‌مه كه‌ريم رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ئاگادار كراينه‌وه، كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سكاڵاى له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه تۆمار كردووه، به تۆمه‌تى ناوزڕاندنى يه‌كێتى و تۆمه‌تباركردنى به ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى رابردوودا.
دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى رابردوو، تايبه‌ت به په‌رله‌مانى عێراق، ژماره‌يه‌ك لايه‌نى كوردى و توركمانى و عه‌ره‌بى له سلێمانى و كه‌ركووك و سه‌لاحه‌دين و دياله، يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانيان به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى ئه‌ليكترۆنى و ده‌ستكاريكردنى ميمۆرى سندووقه‌كانى ده‌نگدان تۆمه‌تبار كرد.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، ئاكۆ حه‌مه كه‌ريم، به‌ڕێوبه‌رى كه‌ى ئێن ئێن، له ژێر ناونيشانى "تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت" نووسيويه‌تى: "لەکاتێکدا، چاوەڕێ ئەوەمان ئەکرد پەیوەندی یەکێتی و گۆڕان ئاسایی بێتەوە و تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر گردەکە و مەکۆی سەرەکی گۆڕان دادگای بکرێن و بەسزا بگەیهندرێن، كه‌چى ئەمڕۆ لەلایەن دادگای سلێمانیەوە ئاگادار كراینەوە، کە یەكێتی بەناوی کوسرەت رەسوڵ عه‌لی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی سكاڵاى لەسەر بەندە، بەڕێوەبەری گشتی كەی ئێن ئێن و بەڕێوەبەری رێگە پێدراوی كۆمپانیای وشە تۆمار كردووه و پێویستە رۆژى 2ى ئۆكتۆبه‌رى 2018، لەبەردەم دادگا ئامادە بین".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "سکاڵاکەی یەکێتی لەسەر ئەوەیە گوایە كەی ئێن ئێن لە شەوی 12ی ئایار تەشهیری بەیەکێتی کردووە و وتويه‌تی یەکێتی تەزویری ئەنجامداوە و دەستکاری دەنگەکانی کردووە".
سكاڵاكهى يه‌كێتى له كاتێكدايه له چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى سه‌ره‌تايه‌كى نوێيان له په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌ستپێكرد و رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆتايهێنان به‌و گرژيانهى له دواى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه له نێوانيان درووست بووبوو.
گۆڕان دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردنه‌كه، رايگه‌ياند، جه‌عفه‌ر مسته‌فا فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له يه‌كێتى ههڵيكوتاوهته سه‌ر گردى زه‌رگه‌ته و مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ته‌قه‌ى له وێنه و گڵگۆى نه‌وشيروان مسته‌فا، رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌كه كردووه.
دواى ئه‌و رووداوه، گۆڕان سه‌رجه‌م په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى هه‌ڵپه‌سارد و ئاماده نه‌بوو پێشوازى له شانده‌كانى يه‌كێتى بكات، تا ئه‌و كاته‌ى به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، يه‌كێتى داواى گه‌ردن ئازادى له گۆڕان كرد و شاندێكى يه‌كێتى به سه‌رۆكايه‌تى قادر حه‌مه‌جان عه‌زيز و ئه‌ندامێتى بافڵ تاڵه‌بانى كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى سه‌ردانى گڵكۆى نه‌وشيروان مستهفايان كرد و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ر و هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان كۆبوونه‌وه.