هاوپه‌یمانان چیای قه‌ره‌چووخیان بۆردومان كرد
14 بنكه‌ی داعش خاپووركران
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش 14 ئه‌شكه‌وتی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشیان له چیای قه‌ره‌چووغ، له سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی چه‌كدارانیان له‌ناوبردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، هاوپه‌یمانان هێرشه‌كه‌یان له میحوه‌ری شه‌شی مه‌خموو - گوێر بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداوه.
قەزای مەخموور ده‌كه‌وێته دووری 56 كیلۆمەتر له باشووری رۆژئاوای ھەولێر، زۆرینەی دانیشتوانی كوردن, لە رووی ئیداریشه‌وه سەر بە پارێزگای نه‌ینه‌وایه.
لە ساڵی 2003 و بە پێی مادەی 140 ئیدارەی ئەم قەزایە كەوتە دەست ھەرێمی كوردستان, بەڵام لە دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر و لەگەڵ بەشێكی زۆری ناوچەكانی كوردستان, ئەم قەزایەش داگیركرا و خەڵكێكی زۆری ئەم ناوچەیه ئاوارەبوون.
H.B