گەنجێك لە رووباری سیروان خنكا
ھێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە
K24 - ھەڵەبجە
گەنجێكی دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە كەوتە ناو ئاوی رووباری سیروان و خنكا.
پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "گەنجیکی دانیشتووی هەڵەبجە بە ناوی ئارام حەمە ساڵح، تەمەن 25 ساڵ، لە ئاوی سیرواندا خنکاو تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە".
گوتیشی: "لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی ناحییەی سیروان گەڕان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە، بەڵام تائیستا نەدۆزراوەتەوە".
ئەمە لەكاتێكدا لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین ھاووڵاتی و گەشتیاران لە رووبار و ناوچە گەشتیارییەكان خنكاون، گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە بەردەوام رێنمایی بڵاودەكەنەوە، بۆ ئەوەی خەڵك لە ناوچە گەشتیارییەكان نەچنە ناو ئاو بەتایبەتی ئەو شوێنانەی مەترسیدارن.
ھ.م