یەكێتی تاوتوێ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات
گفتوگۆ لەبارەی كۆبوونەوەكانی شاندی پارتی و یەكێتی دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لە كۆبوونەوەدایە.
پەیامنێرتی كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسووڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە.
بە پێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پەرەسەندنەكان سەبارەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكرێن. ھەروەھا ھەوڵەكان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی عێراق و داواكارییەكانی كورد و ئەنجامی كۆبوونەوەكانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لە بەغدا دەخرێنەڕوو.
ھ.م


