كاتی دابەشكردنی مووچە وەزارەتی پەروەردە ئاشكرا كرا

ھەفتەی داھاتوو مووچەی ژمارەیەك وەزارەتی دیكە دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6/ 2018 كرد و مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا و رۆژی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەش ئاشكراكرا.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24 راگەیاند: "رۆژی یەكشەممەی داھاتوو 9/9/2018 مووچەی مانگی حوزەیرانی 2018ی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت".

گوتیشی: "ھەفتەی داھاتوو مووچەی فەرمانبەرانی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت".