لە فڕۆكەخانەكانی توركیا كێشە بۆ گەشتیارانی كورد دروست دەكرێت
گه‌نجێكی كورد: چوار كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردم
K24 - ئه‌ڵمانیا:
ئه‌و كوردانه‌ی تاراوگە، كه فڕۆكەخانەكانی توركیا وەك ترانزێت بە ناچاری بەكاردەھێنن، دووچاری كێشه و گرفت ده‌بنه‌وه و له ئه‌گه‌ری بوونی وێنه‌ی ئاڵای كوردستان، یان هه‌ر سیبمولێكی دیكه‌ی گه‌لی كورد له ناو مۆبایل، گرفتییان بۆ درووست ده‌كرێت.
وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن، لە فڕۆكەخانەكانی توركیا مامەڵەی نه‌شیاویان لەگەڵدا دەكرێت و دەپشكێندرێن و مۆبایلەكانیان لێدەسەندرێن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر كاتێك ببینن لە فەیسبووك و نێو مۆبایلەكانیان سیمبولێك یان ئاڵای كوردستان ھەبێت، رێگە بە دابەزینیان نادرێت و دەگەڕێندرێنەوە، جگە لەوەش 5 ساڵ گەشتی توركیایان لێ قەدەخە دەكرێت.
ا. م