كۆمسیۆن لیستی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست بڵاوده‌كاته‌وه
بۆ رۆژی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، لیستی ناوی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی بڵاوكرده‌وه، كه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، به گرێبه‌ست دامه‌زرێندراون.
كۆمیسیۆن له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كه بڕیاره 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، به‌رده‌وامه و كارمه‌ندانی گرێبه‌ستیشی بۆ رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه، به شێوازی گرێبه‌ست، دامه‌زراندووه.
به گوێره‌ی لیسته‌كان، بۆ پارێزگای هه‌ولێر (21142) كارمه‌ند دامه‌زرێندراون، بۆ پارێزگای سلێمانی (22504)، پارێزگای دهۆك (12634) و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش (1134).
كۆی گشتی ئه‌و ناوانه‌ی به گرێبه‌ست بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن دامه‌زرێندراون، 57 هه‌زار و 414 كه‌سن.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كان، كرته له سه‌ر پارێزگاكه‌ت بكه: