مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تی نویی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات
"هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێ رۆڵی خۆی له خزمه‌تی مافی ئافره‌تان و پرسه نیشتیمانییه‌كان بگێڕێت"
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی به‌ستن و كۆتایهاتنی هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی به‌ستن و به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهاتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم لە سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و ئەندامانی كۆنگرە و ئەندامان و كادیرانی یەكێتیەكه‌تان دەكەین.
هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێ رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له خزمه‌ت مافی ئافره‌تان به‌گشتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و مافی مرۆڤ بگێڕێت، وێرای پیرۆزباییمان، هیوای سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ده‌خوازم له كار‌و چالاكییه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌ركردایه‌تی پێشوو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌رك و ماندووبوونیان.
مه‌سرور بارزانی
5/9/2018
H.B