هێمن هه‌ورامى: هيچ پاساوێك بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن نييه
هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیستی پارتی ديموكراتى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت.
هێمن هه‌ورامى له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24 گوتيشى: تا ئێستا هیچ لایه‌نێك داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی به فه‌رمی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
روونيشيكرده‌وه، هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه و تۆماری ده‌نگده‌رانیش نابێته پاساو.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوول، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
رۆژى 11ى ئه‌يلوول هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى بڕيار بوو له 5ى ئه‌م مانگه هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستپێبكات و دواتر له‌سه‌ر داواى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دواخرا بۆ 11ى مانگ.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به راشكاوى رايگه‌ياندووه، پێويسته هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
گۆڕان له‌و بڕوايه‌دايه، به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن سه‌قامگيرى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان و يهكڕيزى لايه‌نه‌كان تێكده‌دات.
هاوكات يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه دوێنێ سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه ده‌ريكردبوو، رايگه‌ياند، ئه‌وان بڕيارى دواخستنى هه‌ڵبژاردن په‌سند ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كۆميسيۆن بڕياره‌كه ده‌ربكه‌ن.
پارتى ديموكراتى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ده‌كاته‌وه.
كۆمه‌ڵى ئيسلاميش به راشكاوى رايگه‌ياندووه، پێويسته هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجامبدرێت.
يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستانيش تا ئێستا به روونى پشتيوانى خۆى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ده‌رنه‌بڕيوه.
ئ.ر